لایەقی زوڵم و جەفا خۆم غەرقی دەریای خەتا خۆم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  820 مشاهده
لایەقی زوڵم و جەفا خۆم، غەرقی دەریای خەتا خۆم
مائیلی ئەهلی فەنا خۆم، تالبی زومرەی شەقا خۆم
دەستەئەژنۆ، قوڕ بە سەر خۆم، ماڵ وێران، ڕەنج خەسەر خۆم
عومری گەنجی بێ سەمەر خۆم، ڕووڕەشی دارُالبَقاعربی خۆم
چیم نەکرد بۆ قیامەت، کەوتمە ئاهـ و نەدامەت
چاو بە ئاو و دڵ بەحەسرەت، ژینی بێ سوود و هەبا خۆم
عومرەکەم چوو بە تاڵان، مەحکوومی نەفس و شەیتان
مائیلی ئەهلی عوسیان، ڕوو زەرد ڕۆژی جەزا خۆم
***
ڕۆژی جەزا مەسئوولم، بۆیە ئەونە مەلوولم
کردەوەی بێ میوولم، مل لە داوی بەڵا خۆم
ئەسیری داوی بەڵام، تالیبی نەفس و هەوام
زۆر ڕووڕەش و بێ حەیام، ڕوو لە ئەهلی فەنا خۆم
لوتفیتخلص دوور لە تەقوا بوو، عاسی لە ئەمری خوا بوو
لە مەغرووری ئەغوا بوو، ساعی بۆ پێشەوا خۆم