ئەی چاو بڕێژە ئەشکی خەفەت بار

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  816 مشاهده
ئەی چاو بڕێژە ئەشکی خەفەت بار
فرمێسکت با بێ وەک سەیلی بەهار
قافڵەی ڕەفیقان دائیم بەڕێوەن
لە بەڕ و بەحر لە دەشت و لە شار
هەرگیز ناوەستێ وەخت و بێ وەخت
نۆبەی هات ئەڕوات بێ غەم و غەمبار
هەر چەن ئیش و کار خەیاڵی زۆر بێ
ئەبێ جێی بێڵی کەس نایبێ ڕزگار
هیچ مۆڵەت نییە هەرچەن ڕجا کەی
لێم گەڕێ ماوە تۆزێ ئیش و کار
شووشەی عومرەکەت وا بە دەستەوە
شەقەی لێ هەڵساند دای لە سەنگی خار
لوتفیتخلص بزانە زۆرت نەماوە
ڕوو لە خودا کە هەر بڵێ هاوار