بابەتی٤

ئایا ئیمان تەفاوت ئەکا بە نەقس و زیاد، یانە؟
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  822 مشاهده
ئەگەر کردەوە جوزئی ئیمانە
تەفاوەت لەوا تەواو عەیانە
ئەگەر ئیقرار و تەسدیقە ئیمان
یاهەر تەسدیقە وەکوو زوو وتمان
تەوفاوت ناکا بە نەقس و زیاد
یەک مەرتەبەیە بۆ هەموو عیباد
چوون لەسەر ئەووەڵ ئیمان بێ ئیقرار
قەت نایەتە جێ و ناکرێ ئیعتیبار
تەسدیقیش ڕاستە عیلمێکە جازم
زیاد و کەم ناکا بە عەقڵی حازم
فەقەت عولەمای سەردەستەی ئەفکار
خیلافی ئەمە ئەکەن ئیعتیبار
چونکی هەر تەسدیق بە چەن دەرەجات
تەفاوەت ئەکا بۆت ئەکەم ئیسبات
بە «علم اليقينعربی»، بە «عين اليقينعربی»
بە «حقّ اليقينعربی» لەبۆ سددیقین
جا نەخوازەڵا تەقلیدێ ئەگەر
وەهای دابنێن باشە و موعتەبەر
چەن پایەی هەیە بۆ قووەی تەسدیق
ویجدان پێت ئەڵێ وایە بە تەحقیق
نەختێ تێفیکرە لە ئەحواڵی خۆت
لە حاڵی نەقس و لە کەماڵی خۆت
جارێ لە عەرشە ئیمان بە بەرزی
جارجار لە نزمی ئیمان ئەلەرزی
ئاخر ئیمانی زومڕەی ئەشقیا
ناگاتە پایەی دەسەی ئەتقیا
چ جایێ پایەی ئەنبیای کیڕام
بڕژێتە سەریان سەلات و سەلام
بە وەقری سەدری سددیقی وەلی
بە «كشف الغطاعربی»ی حەزرەتی عەلی
پەردە لائەچێ لەسەر سینە و دڵ
بۆ تۆ حەل ئەبێ هەزاران موشکڵ