بابەتی٣

ئیمانی تەقلیدی بە کار دێ یا نە؟
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  858 مشاهده
بە تەقلیدی غەیر بە قەولی جمهوور
ئیمان یێتە جێ بە تیبقی مەشهوور
فەقەت ئەشعەری ئیمامی جەلیل
ئەڵێ پێویستە بۆ ئیمان دەلیل
بەعزێ عولەما بە وەجهی تەحقیق
لەم بەینا ئەکەن تەقریب و تەوفیق
حەمل ئەکەن قەولی جمهووری جەلیل
لەسەر تەقلیدی و ئیجمالی دەلیل
ڕەئی ئەشعەریش حەمڵ ئەکەن لەسەر
تەقلیدێکی ڕووت، بێ فیکر و نەزەر
مەعلوومە ئەمە زەعیفە و عەلیل
چونکا لازمە «في الجملعربیە» دەلیل
با نەیبێ قووەی بەحس و ئیستیدلال
بۆ ڕەددی ئەهلی شەغەب و جیدال
واقیعەن عاقڵ بێ دەلیل نابێ
بە تەقلیدی ڕووت قەت زەلیل نابێ
وەکوو بیستوومە شەخسی دەشتەوان
هاتە دەم وەکوو پیاوێکی زۆر زان
ئیتسدلالی کرد بۆ بوونی خودا
بە جێ پێی ئینسان لە عەرزی ڕێدا
وەکوو بۆ تەوحید کوردێکی جەسوور
کردی بە دەلیل ئاشی بێستان سوور
هەتا یەکێ بوو ئاشەوانەکەی
حیساب نەئەکرا ئاردە شانەکەی
ئیمڕۆ دوو بەشە و ئاشەوان دووە
ئەو ئاشە باشە بێ ئاو نوستووە