ساقی بە مەیی کۆنە لەسەر عادەتی نەو بە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  8109 مشاهده
ساقی! بە مەیی کۆنە لەسەر عادەتی نەو بە
بشکێنە بە یەک نەوبە دوو سەد ماتەمی تەوبە
ساقی! قەدەحی گەردشی گەردوون دەشکێنێ
باری، کە دەبێ موعتەقیدی گەردشی ئەو بە!
ئەی نەفسی مورائی چ گران باری، تەکالیف
بۆ خەڵقی دەکێشی، دە هەڕۆ ڕێش و جەدەو بە
بوغزت لە زەعیفان چییە قوربان، وەکوو قەسساب
بەو خەزز و بەزی ڕیشوەتە، ئەی هیزە، قەڵەو بە!
ئەسپی نەفەست دێت و دەچێ، گەرمە عەنانی
ئەی مەستی ڕیازەت هەڵە! هوشیاری جڵەو بە
وەک ماهـ و ستارەت کە ببێ مەیلی هەڵاتن
سەرکردەیی ڕۆژ، ڕەهڕەوی شەو، ڕەهزەنی خەو بە
نالیتخلص مەبە عاجز، کە ئەمە دەورە نە جەورە
ساقی کەرەمی یەک بە یەکە و نەوبە بە نەوبە