بابەتی٣
کام جەژن خاسە و کام جەژن عامە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
979 مشاهده
ئینجا بزانین جەژنمان کامە
کام جەژن خاسە و کامەیان عامە
کە ڕۆژوومان گرت بە حوکمی حوککام
لەپاش سی ڕۆژە جەژنە لەبۆ عام
وە ئیللا نابێ جەژنی عام بە ماڵ
هەتا نەبینرێ هیلالی شەواڵ
یەعنی دوو عادڵ ببینن بە چاو
شایەتیش بدەن لای قازی تەواو
بەڵام بینینی یەک شەخسی عادڵ
جەژنی عموومی پێ نابێ حاسڵ
هەروەها فاسق بەبێ تەواتور
جەژنی عوموومی پێ نابێ زاهیر
بەڵێ بۆ هەرکەس کە باوەڕ بکا
دروستە شەرعەن جەژنی پێ بکا
لە بەر و دوای زەوالا هیلال
قەتعەن دائەنرێ لەبۆ ئیستیقبال
یانێ ئیفتاری ئەو ڕۆژە نابێ
موسوڵمان ئەبێ لەمە ئاگا بێ