بابەتی٢

تەئسیری حوکمی وڵاتێ بۆ وڵاتێکیتر
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  766 مشاهده
حوکمی هەر شوێنێ مانگی تیا بینرا
بۆ هاو مەتلەعی ئەو شوێنە ئەڕوا
یەکیەتی مەتلەع ئەمەیە دوو شار
یەک خەتیان هەبێ بۆ «نصف النّهارعربی»
شیمال و جنووب تەئسیری نییە
تەئسیر بە فەرقی شەرقی و غەربییە
مابەین کە کەمتر لە سێ مەنزڵ بێ
نابێ ئیختیلاف لەوێ حاسڵ بێ
«ابومخرمهعربی» تا هەشت دەرەجە
فەرقی مەغریبیان ناکا بە حوججە
زیاد لە نیو سەعات لەپاش ڕۆژەڵات
خەڵکی ڕۆژاوا وەعدەیان ئەگات