بابەتی٢

تەئسیری حوکمی وڵاتێ بۆ وڵاتێکیتر
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  765 بینین
حوکمی هەر شوێنێ مانگی تیا بینرا
بۆ هاو مەتلەعی ئەو شوێنە ئەڕوا
یەکیەتی مەتلەع ئەمەیە دوو شار
یەک خەتیان هەبێ بۆ «نصف النّهارعەرەبی»
شیمال و جنووب تەئسیری نییە
تەئسیر بە فەرقی شەرقی و غەربییە
مابەین کە کەمتر لە سێ مەنزڵ بێ
نابێ ئیختیلاف لەوێ حاسڵ بێ
«ابومخرمهعەرەبی» تا هەشت دەرەجە
فەرقی مەغریبیان ناکا بە حوججە
زیاد لە نیو سەعات لەپاش ڕۆژەڵات
خەڵکی ڕۆژاوا وەعدەیان ئەگات