بابەتی١
فەسڵی چوارەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
807 بینین
لە چوارەم فەسڵا ڕوکنی چوارەمین
ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەر ئەهلی دین
فەرز ئەبێ ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
بە تەواو بوونی سی ڕۆژەی شەعبان
یاخود پیاوێکی ئازادی تەواو
مانگی یەک شەوە ببینێ بە چاو
کاتێ لای قازی شەهادەتی دا
بەو شەهادەتەیش قازیش حوکمی دا
فەرز ئەبێ ڕۆژوو لەسەر خاس و عام
بینا بە حوکمی مەحکەمەی ئیسلام
یا بە تەواتور ئەگەر هاتە جێ
بینینی مانگی یەک شەوەی ئەو جێ
***
هەرکەس بە تەنها خۆی مانگ ببینێ
لەسەر خۆی فەرزە نیەت بهێنێ
بۆ هەرکەسێکیش پێی باوەڕ بکا
قسەی ئەو کەسە سیرایەت ئەکا
لەسەر نیشانەیش ئەدرێ ئیعتیماد
لەبۆ هەرکەسێ بکا ئیعتیقاد
نیشانە وەکوو تۆپی نێو شاران
ئاگری سەر کێو چرای مناران
«رمليعەرەبی» ئەڵێ شەخسی حیسابگەر
حیسابی بۆ خۆی باشە و موعتەبەر