بابەتی١٤
تەقلید کردنی ئیمامی ئەعزم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
804 بینین
لەسەر مەزهەبی ئیمامی ئەعزەم
ڕازی ببێ لەو خەللاقی عالەم
دروستە زەکات یا فیترە بدرێ
بە تەنها شەخسێ لە هەر سینفێ بێ
هەروا دروستە بۆ فیرقەی سادات
کاتێ خومسیان بە حەق پێ نەگات
ئەیزەن ڕەوایە تەسلیمی قیمەت
بۆ فیترە و زەکات هەم بۆ کەفارەت
نەقڵیش دروستە بەبێ کەراهەت
لەبۆ ئینسانی ساحێب کەڕامەت
وەکوو ساڵح و عالمی نافیع
وەکوو تەڵەبە و ئینسانی واریع
یا لەبۆ خزمێ کە بێنەوا بێ
نەوەک بە لاتی سووک و ڕیسوا بێ
ئەمما مەکرووهە بێجگە لەمانە
باش ئاگات ببێ لەم ئەحکامانە
دەی زۆر زەریفە تەقلیدی بکەی
کاتێ کە زەکات بەو نەوعە بدەی
ئەزهەری دوو قەوڵ لەلای شافیعی
نەقڵی مەمنووعە بە مەنعی قەتعی
بە غەیرە ئەزهەر نەقڵی ڕەوایە
زۆر شافیعییەیش فیکریان وایە
ڕێی ڕەفتار کردن بەو قەوڵە ئەدرێ
هەروا تەقلیدی ئەمانەیش ئەکرێ
ئەوا دەرنەچووی لە قەولی ئیمام
بۆ نەقڵی زەکات مەقام بە مەقام
***
دەفعی بە یەکێ لە موستەحەققان
لە تەنها سینفێ لە هەشت سینفەکان
جائیزە لەسەر قەولی «اصطخريعەرەبی»
با سەییدیش بێ بۆ حیفزی فەخری
تەقلیدێ باشە هەرکەس ئەپرسێ
تەعلیمی بکە و دڵت نەترسێ
***
دروستە قەبز و ئەقبازی وەکیل
هەروا ڕەوایە تەقدیم و تەعجیل
بەم شەرتە ئەوەی کە وەری ئەگرێ
لە کاتی وجووب شەرعەن پێی بدرێ