بابەتی٥٢

کفنی مردوو
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  747 مشاهده
کفن پێویستە بۆ شەخسی مردوو
بۆت بەیان ئەکەم حاڵی ببە زوو
ساتیری لەشی سەرتاپای باڵا
فەرزی قەتعییە، حەققە بۆ خودا
دووهەم و سێهەم حەققە بۆ مردوو
مەنعی ناتوانێ «وارثعربی» هەرکەس بوو
بەڵێ ئەگەر قەرز ماڵی دابگرێ
قەرزار ئەم دووەی پێ مەنع ئەکرێ
لە سێ زیاتر خیلافە و مەهجوور
ئەگەر وەرەسە تیا ببێ مەحجوور
جا ئەگەر سێ بوون با لەفافە بن
سپی و سەرتاپا و بە نەزافە بن
ئەگەر بوون بە پێنج وایە موعتەبەر
پیاو سێ لەفافە و کراس و مێزەر
ژن دوو لەفافە و کراس و ئیزار
لەگەڵ سەرپۆشێ پێی ئەڵێن خومار
ئەژنۆ تا ناوک ئیزارە بیناس
لە ناوک تا سەر پێی ئەڵێن کراس
وردە پارچەکان لە ژێر لەفافە
پێوە ئەپێچرێن زۆر بە لەتافە