بابەتی٥١

شۆرینی مردوو
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  709 مشاهده
شۆرین و کفن و نوێژی مردوان
دفنیشیان فەرزە گوێ بگرە جوان
حەتتا مناڵی لەبارچووی مردوو
ئەگەر نیشانەی حەیاتی پێ بوو
غوسڵی ژن بۆ ژن، پیاو بۆ پیاو
سوننەتی دینە ئەی برای خۆش ناو
هەروا دروستە عەکسی ئەمانە
ئەگەر مەحرەم بن ئەو ئینسانانە
ئەگەر ڕێ نەکەوت کەسێ مەحرەم بێ
لەباتی غوسڵی تەیەمموم ئەکرێ
عموومی لەشی چ پێست و چ موو
چ پەنامەکی و چ بە دەرۆ بوو
مناڵی نێری خەتەنە نەکراو
تەیەمموم ئەکرێ پاش غوسڵی بە ئاو