بابەتی٣٥
باسی ئەوە کە ئیمام و مەئمووم هەردووکیان لە دەرەوە بن وەک دەشت و بینای غەیرە مزگەوت، یا ئیمام لە مزگەوت و مەئمووم لە دەرەوە یا بە پێچەوانەوەی ئەمە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
641 مشاهده
مەئمووم لە دەر و ئیمام لە مزگەوت
یا عەکسی ئەمە هەرکاتێ هەڵکەوت
یا ئەگەر هەردوو وان لە دەرەوە
ئەم چەند شەرتانە بخوێنەرەوە
بۆ پێک هاتنی مەعنای ئیجتیماع
زیاد نەبێ بەینیان لە سێسەد زیراع
لەو شوێنا نەبێ حیجاب و حائیل
بۆ بەینی قەوم و ئیمامی فاسیل
ئەگەر حائیل بوو ساحێب دەرگا بێ
کەسێکی وەهای لا ڕاوەستا بێ
بشێ بۆ ئیمام بەو سیمایەوە
بۆ ئەو کەسانە وان لە دوایەوە
وەزعی ئیمامیش بزانێ مەعلووم
بە دیتنی خۆی یا بڕێ مەئمووم
کاتی عوبووریش پێویستە برام
بێ پشتە و قیبلە بگەی بە ئیمام
ئەمما لە کاتێ سەفی بینا بێ
بە سەفی ئەویان هیچ لازم نابێ
چوون لە تەریقەین ئەسەح سانییە
ئەم ئیتتیسالە موعتەبەر نییە
لەم مەسائیلا تەحقیقاتم کرد
ڕوانیمە کتێب بە فیکرێکی ورد
توحفە و شیروانی و حاشیەی جەمەل
حاشیەی کوردی تەواو موکەممەل
ئەگەر خەتایەک وازیح بوو بۆتان
ئیسڵاحی بکەن بە خێری خۆتان