بابەتی٣٤
لە مزگەوتە هەیوانی مزگەوت
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
670 مشاهده
وەکوو مزگەوتە هەیوانی مزگەوت
لە هەر لایەکی مزگەوتا ڕێ کەوت
لەسەر دڵخوازی ئەهلی عیبادەت
قەرار درابێ بۆ نوێژ و تاعەت
بۆ وەختی بەهار یا فەسڵی پاییز
یا لەبۆ هاوین کرابێ تەمیز
سەری گیرابێ بە وێنەی هەیوان
یا سەر پەتی بێ وەکوو سەکۆکان
با ئاگات نەبێ لە وەقفی ئەو جێ
یا لە بەینا بێ جادەی تازە ڕێ
مادام نەزانی تازە بینایە
ئەگەر وەها بوو حوکمی جیایە
وەهایە نەسسی «تُحفهفارسی» و «شیروانیفارسی»
لە جەماعەتا لە جەڵدی سانی
هەم لە مزگەوتە هۆدەی منارە
ئەمما مەشرووتە بەم ئیعتیبارە
لە مزگەوت یاخود هەیوانی ئەوێ
ڕێگای هاتوچۆی لەبۆ ڕێ کەوێ
جێی «مؤذِّن» و ئیمام و خادم
هۆدەی تەڵەبە و مەدرەسەی عالم
حوکمی مزگەوتیان لەبۆ بزانە
کە لای مزگەوت بن ئەم مەوقیعانە
مادام نەزانی وەختی خۆی واقیف
جیای کردوونەوە ئەی برای عاریف
نەقڵی شیروانی وایە بێخیلاف
لە بابی وەقف و بابی ئیعتیکاف
لە مزگەوت نییە حەریمی مزگەوت
باسی حەریمیش ئەکەم بە ڕێ کەوت
حەوش و ڕێی باز و جێگەی خەوش و خاڵ
بەردەمی دەرگا بۆ هاتوچۆی ماڵ