بابەتی٣١
باسی سوجدەی تیلاوەتی قورئان
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
804 مشاهده
هەرکەس خۆندیەوە ئایەتی سوجوود
سوننەتە لەبۆی سوجدە بۆ مەعبوود
یەک سوجدەی جامیع بۆ شەرت و ئەرکان
عەینەن بە وێنەی سوجدەی نوێژەکان
لە غەیری نوێژا یا لە نوێژا بێ
ئەگەر لە ئیمام تاک و جیا بێ
چونکی مەئموومی فەرعی ئیمامە
سوجدەی تابیعی سوجدەی ئیمامە
ئەمما لە نوێژا تەکبیر و سەلام
بۆ ئەم سوجدەیە نایێتە ئەنجام
هەروا سامیعیش بۆ ئەو ئایەتە
ئەگەر مەشرووع بێ ئەو قەرائەتە
جا نەخوازەڵا کە شەخسی قاری
خۆی سوجدە ببا بۆ زاتی باری
نەک بۆ خوێندنی لەش پیس یاخود مەست
یا خوێندنێکی بێ جێگە و ناوەخت
ئایەتی سوجدە چواردەن لە قورئان
بۆت بەیان ئەکەم تا ببن عەیان
لە «اعرافعربی» و «رعدعربی»، لە «نحلعربی» و «اسراعربی»
یەکێ لە «مريمعربی»، دوانیش لە «حَجعربی»ا
«فرقانعربی» و «نملعربی» و «الم، تَنْزيلعربی»
«حم»ی سوجدە ئەی برای جەلیل
«نجمعربی» و «انشقاقعربی»، سوورەتی «علَقعربی»
تیایانا هەیە جێی سوجدە بە حەق
***
لەوانە نییە سوجدەی سوورەی «صادعربی»
ئەو سوجدەی شوکرە بۆ «ربّ العبادعربی»
وەختی خۆی داوود «عليه السّلامعربی»
سوجدەی شوکری برد بۆ خوای عەللام
ئێمەیش هەر سوجدەی ئەو شوکرە ئەبەین
کە بە خوێندنی ئەو باسە بگەین
لەوەختی نوێژا ئەم سوجدە نییە
لەسەر سوننەتی «خير البَرِيَّةعربی»
هەم سوجدەی شوکری حودووسی نیعمەت
یا سوجدەی شوکری لاچوونی زەحمەت
یان هی بینینی گیرۆدە و بێدین
لە غەیری نوێژا ئەبرێن بە یەقین
ئینجا تەکبیری تەحەڕڕوم ئەکرێ
لەپاش سوجدەکەیش سەلامی ئەدرێ