بابەتی٣١
باسی سوجدەی تیلاوەتی قورئان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
769 بینین
هەرکەس خۆندیەوە ئایەتی سوجوود
سوننەتە لەبۆی سوجدە بۆ مەعبوود
یەک سوجدەی جامیع بۆ شەرت و ئەرکان
عەینەن بە وێنەی سوجدەی نوێژەکان
لە غەیری نوێژا یا لە نوێژا بێ
ئەگەر لە ئیمام تاک و جیا بێ
چونکی مەئموومی فەرعی ئیمامە
سوجدەی تابیعی سوجدەی ئیمامە
ئەمما لە نوێژا تەکبیر و سەلام
بۆ ئەم سوجدەیە نایێتە ئەنجام
هەروا سامیعیش بۆ ئەو ئایەتە
ئەگەر مەشرووع بێ ئەو قەرائەتە
جا نەخوازەڵا کە شەخسی قاری
خۆی سوجدە ببا بۆ زاتی باری
نەک بۆ خوێندنی لەش پیس یاخود مەست
یا خوێندنێکی بێ جێگە و ناوەخت
ئایەتی سوجدە چواردەن لە قورئان
بۆت بەیان ئەکەم تا ببن عەیان
لە «اعرافعەرەبی» و «رعدعەرەبی»، لە «نحلعەرەبی» و «اسراعەرەبی»
یەکێ لە «مريمعەرەبی»، دوانیش لە «حَجعەرەبی»ا
«فرقانعەرەبی» و «نملعەرەبی» و «الم، تَنْزيلعەرەبی»
«حم»ی سوجدە ئەی برای جەلیل
«نجمعەرەبی» و «انشقاقعەرەبی»، سوورەتی «علَقعەرەبی»
تیایانا هەیە جێی سوجدە بە حەق
***
لەوانە نییە سوجدەی سوورەی «صادعەرەبی»
ئەو سوجدەی شوکرە بۆ «ربّ العبادعەرەبی»
وەختی خۆی داوود «عليه السّلامعەرەبی»
سوجدەی شوکری برد بۆ خوای عەللام
ئێمەیش هەر سوجدەی ئەو شوکرە ئەبەین
کە بە خوێندنی ئەو باسە بگەین
لەوەختی نوێژا ئەم سوجدە نییە
لەسەر سوننەتی «خير البَرِيَّةعەرەبی»
هەم سوجدەی شوکری حودووسی نیعمەت
یا سوجدەی شوکری لاچوونی زەحمەت
یان هی بینینی گیرۆدە و بێدین
لە غەیری نوێژا ئەبرێن بە یەقین
ئینجا تەکبیری تەحەڕڕوم ئەکرێ
لەپاش سوجدەکەیش سەلامی ئەدرێ