بابەتی٣٠
باسی دوو سوجدەی سەهوو
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
3 خولەک
891 بینین
سوننەتە سوجدە بۆ جەبری خەلەل
تا دەستت کەوێ سەوابی ئەکمەل
دوو سوجدە وێنەی دوو سوجدەی «صَلاةعەرەبی»
پاش ئەوان فەورەن سەلامە و نەجات
ناویان بە سوجدەی سەهو مەشهوورە
بۆ غەیری سەهویش بوونیان مەزکوورە
ئەم سوجدە ئەبرێ بە شەرعی ئەنوەر
بۆ تەرکی مەئموور یا فیعلی مونکەر
یا شک لە زیادی فیعلێ کراوە
ئەگەر قابیل بێ زیادی لەو ناوە
جا باش گوێ بگرە بۆ شەرح و تەفسیل
هەرچیت پێ ئەڵێم بیکە بە دەلیل
مەئمووری مەترووک گەر لە ئەرکانە
بەسەر کردنەوەی واجب بزانە
جا ئەگەر ئەوەت بە بیر کەوتەوە
لە پێش وێنەیا ئەگەڕیتەوە
ئەگەرنا کاتێ گەییت بە وێنە
بیکە و گوێ مەدە تۆ بەو مابەینە
لە پێش سەلامیش دوو سوجدە ئەبرێ
جەبری ئەو تەرکە بەم سوجدە ئەکرێ
ئەگەر ئەبعازە هەر سوجدەی ئەوێ
سەهوەن یا عەمدەن تەرکی هەڵکەوێ
گەڕانەوەیش بۆی پاش گەیین بە فەرز
عەمدەن موبتیلە حاڵی بە لە دەرز
لاکین بۆ مەئمووم واجبە ئەگەر
بگەڕێتەوە ئیمامی ڕەهبەر
بەم شەرتە بە سەهو بگەڕێتەوە
عەمدەن موبتیلە ئەگەر بێتەوە
سوجدە سوننەتە بۆ فیعلی مەنهی
ئەگەر موبتیل بێ، عەمدی نەک سەهوی
وەک خواردنی کەم بە سەهو و خەتا
یا وەکوو تەتویل بە ڕوکنی کۆتا
وەکوو ئیعتیدال ئەی برای جوان
یا دانیشتنی بەینی سوجدەکان
یاخود تیکراری ڕوکنێ لە ئەفعال
وێنەی ڕکووع و سوجدە و ئیعتیدال
یا ڕوکنی قەولی بگوێزیتەوە
یاخود بە تیکرار بیخوێنیتەوە
ئەو دوو سوجدانە دەوان بۆ دەردی
نەقڵی سەهوی بێ یاخود بە عەمدی
گەر نەقڵی عەمدی لێت نەدا زەرەر
بە وێنەی ڕوکنی «اللّه اكبرعەرەبی»
هەر فیعلێ سەهو و عەمدی خەتەرە
سوجدەی پێ ناوێ چوون بێسەمەرە
وەکوو کەلامی زۆری خەرافات
چونکی لەبۆ نوێژ ئەبێ بە ئافات
هەرچیش موتڵەقەن زەرەری نییە
چون بێزەرەرە سوجدەی بۆ چییە
وەکوو هەنگاوێ یا ئیلتیفاتێ
چونکی زەرەرت بەوە ناگاتێ
کە بەجێت هێنا ڕوکنێ لە ئەرکان
لاکین کەوتیتە وەسوەسە و گومان
مەسەلەن لەپاش ڕکاتی سێهەم
وتت سێهەمە یاخود چوارەم
ئەبێ ئەو شوبهە لە دڵ دەرێنی
ڕکاتی چوارەم بۆ خۆت بخوێنی
چونکا زیادی بۆ ئەو ڕکعەتە
قابیلە سوجدەی سەهوت سوننەتە
لەمە زیاتر تەفسیل نادرێ
چوون زیهنی مناڵ هەڵی ناگرێ