بابەتی٢٩

مەکرووهاتی نوێژ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  767 بینین
نوێژت مەکرووهە لە مۆڵە ڕانا
لە ڕێگا و حەمام، لە گۆڕستانا
کاتێ حازر بوو خواردنێکی خۆش
بەر لە نوێژەکەت ئەو بکە بە نۆش
کاتێ موحتاج بی بە چوونە سەر ئاو
دەس مەکە بە نوێژ نیوە و ناتەواو
هەرگیز مەڕوانە بە ڕووی حەوادا
لا مەکەرەوە بەملا و بەولادا
بەرەڵڵا بکە جل و مووی سەرت
قۆڵت هەڵکێشە لە جلی بەرت
نوێژی بێسەبەب سێ کات حەرامە
ئەگەر نایزانی پێت بڵێم کامە؟
لەپاش نوێژی سوبح هەتا ڕۆژهەڵدێ
بە قەد ڕمێکیش بەرزەوە ئەبێ
وەختی ئیستیوا تا دوای زەوال
ئیللا لە جومعەو کەعبەی «ذي الجلالعەرەبی»
لەپاش نوێژی عەسر تا دوای غرووب
چاک ببە حاڵی ئەی برای مەحبووب