بابەتی٢٨
ئەو شتانەی نوێژ بەتاڵ ئەکەنەوە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
894 بینین
ئەوەی مەشهوورە لەبۆت ئەژمێرم
لە «مُبطلات» و بە خوات ئەسپێرم
نوێژ بەتاڵ ئەبێ بە قەتعی نیەت
چونکە ئەساسە لەبۆ عیبادەت
بە فەوتی یەکێ لە شەرتەکانی
وەکوو پیس ببێ جلی یا گیانی
هەم بە خواردنەوە و خواردنی خۆراک
هەرچەنە کەم بێ، کاکی دڵ ڕووناک
حەتا قووت بدەی پارچەیێ بەڵغەم
کاتێ کە بگا بە سەرحەددی دەم
هەم بەتاڵ ئەبێ بە عەمدی کەلام
یا بە حەرفێکی موفید بۆ مەرام
بە هەر وەزعێکیش لێی پەیدا ببێ
دوو حەرفی ڕۆشن، باش ئاگات لێ بێ
وەکوو ئاخ و ئۆف، ناڵین و گریان
وەک پێکەنین و قاقا، براگیان
یا وەکوو کۆکەی لە عوزر خاڵی
یا فوو یا فیکە بە خووی مناڵی
بەڵام مەعزووری بە «سَبق اللِّسانعەرەبی»
یا کەلامی کەم بە جەهل و نیسیان
تا شەش کەلیمە بە کەم حیسابە
لەوەو ژوور زۆرە و بۆ نوێژ خرابە
زەرەری نییە نوتق بە قورئان
بۆ حاڵی بوونی ئینسانی نەزان
وەکوو «يا يَحْيي خُذِ الْكِتابَعەرەبی»
یانێ ئەو شتە لەو جێدا لابە
گەر مەقسەدت بێ تۆ لەگەڵ تەفهیم
بخوێنیتەوە قورئانی عەزیم
هەم زیکر و دوعا نیەتی زەرەر
ئەگەر تیا نەبێ خیتابی بەشەر
ئەو وەکوو «اللّهعەرەبی» یا «سُبْحانَ اللّهعەرەبی»
ئەم وەکوو جوملەی «يَرْحَمُكَ اللّهعەرەبی»
نوێژ بەتاڵ ئەکا هەڵمەتی نابار
چوون موخالیفە بۆ شێوەی ویقار
هەم بە سێ جووڵە بە ئەعزای گەورە
بە ئیستیقامەت، یاخود بە دەورە
وەکوو سێ هەنگاو یا سێ جووڵەی دەست
مەسەل لە نوێژا پشتێنی ئەبەست
نەک بە دوو هەنگاو یا سێ ناو بە ناو
یا بە جومگەی ورد ئەی ڕووناکی چاو
لێو ببزوێنێ یا چاو هەڵێنێ
یا بە سەرپەنجە خۆی بخورێنێ
با تەنبیهـ بکا ئازانە و سەربەست
پیاو بە تەسبیح و ژن بە چەپڵەی دەست
ڕاخە بەرماڵێ یا دانێ دارێ
تا بە بەردەمتا نەیێ ڕێبوارێ
چونکا نیشانەن لەبۆ شەخسی ژیر
لەم ئادابانە قەت مەکە تەقسیر