بابەتی٩٦

واقیعاتی ساڵی سی و یەک
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  943 مشاهده
لە ساڵی سی و یەک بە پێنجسەد پاپۆر
هات لە ڕۆمەوە سوپاهێکی زۆر
لە ئەفریقادا هەموو دابەزین
بە سەرکردەیی ئەمیر «قسطنطينعربی»
بۆ موحارەبەی سوپاهی نەبەرد
زوو موعاوییە خۆی ئامادە کرد
سوپاکەی سەرکەوت بە لوتفی باری
بەم غەزا ئەڵێن غەزای «صواريعربی»
پاش ئەم واقیعە «رومعربی»ی تێشکان
نەما بۆ دڵیان قووەت و تەکان
هەر لەم ساڵەدا بە قەزای جەببار
کوژرا «یەزدی جورد»، کوڕی شەهریار
وەها مەشهوورە لەلای خوراسان
تورکان کوشتیان بە سەهل و ئاسان
پاش مەرگی عومەر ئەهلی خوراسان
لەسەر پەیمانی پێشوویان نەمان
جا لەم ساڵەدا «عبداللّهعربی»ی عامیر
فەتحی کردەوە بە ئەمری ئامیر
هەم دایگرتەوە «فارسفارسی» و «کرمانفارسی»
خاکی «سیستانفارسی» پاش نەقزی پەیمان