بابەتی٩٦

واقیعاتی ساڵی سی و یەک
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  958 بینین
لە ساڵی سی و یەک بە پێنجسەد پاپۆر
هات لە ڕۆمەوە سوپاهێکی زۆر
لە ئەفریقادا هەموو دابەزین
بە سەرکردەیی ئەمیر «قسطنطينعەرەبی»
بۆ موحارەبەی سوپاهی نەبەرد
زوو موعاوییە خۆی ئامادە کرد
سوپاکەی سەرکەوت بە لوتفی باری
بەم غەزا ئەڵێن غەزای «صواريعەرەبی»
پاش ئەم واقیعە «رومعەرەبی»ی تێشکان
نەما بۆ دڵیان قووەت و تەکان
هەر لەم ساڵەدا بە قەزای جەببار
کوژرا «یەزدی جورد»، کوڕی شەهریار
وەها مەشهوورە لەلای خوراسان
تورکان کوشتیان بە سەهل و ئاسان
پاش مەرگی عومەر ئەهلی خوراسان
لەسەر پەیمانی پێشوویان نەمان
جا لەم ساڵەدا «عبداللّهعەرەبی»ی عامیر
فەتحی کردەوە بە ئەمری ئامیر
هەم دایگرتەوە «فارسفارسی» و «کرمانفارسی»
خاکی «سیستانفارسی» پاش نەقزی پەیمان