بابەتی٩٥

واقیعاتی ساڵی سی
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  729 بینین
لە ساڵی سیدا سەعیدی بن عاس
بۆ «طبرستانعەرەبی» ڕۆیی بە ئیخلاس
بە سوپای چالاک حەمڵەی بردەوە
لەبەر نەقزی عەهد فەتحی کردەوە
هەر لەم ساڵا بوو کە «عبدالرّحمانعەرەبی»
غەزای «باب»ی کرد بۆ نەشری ئیمان
لەم حەربەدا بوو حوزەیفەی ئەسرار
«صاحب السّرّعەرەبی»ی ڕەسوولی نازدار
خیلافێکی دی لە ناوی یاران
لە قیرائەتی بەعزێ جێی قورئان
بۆلای خەلیفە کە گەڕایەوە
ئەو ئیختیلافەی بۆ گێڕایەوە
تێی گەیاند ئەگەر خیلاف بمێنێ
پایەی شکۆهی ئیسلام ئەشکێنێ
ئینجا عوسمانیش زوو بە ئیهتیمام
بۆ موحافەزەی قورئانی ئیسلام
داینا لیجنەیێ عولەمای عالی
بە ڕیاسەتی حەزرەتی عەلی
بە نووسینەوەی کەتەبەی ئەمین
حەوت نوسخەی نووسی قورئانی موبین
بە یەک سوورەت و بە یەک قەرائەت
سوورەت بە سوورەت، ئایەت بە ئایەت
ڕەوانەی کردن تەرەف بە تەرەف
تا وەری بگرن خەلەف لە سەلەف
«يَمَنعەرەبی» و «بَحرَينعەرەبی»، «بَصرهعەرەبی» و «كوفهعەرەبی» و «شامعەرەبی»
«مكّهعەرەبی» لای خۆیشی مەسحەفی ئیمام
بوو بە یەک تەرتیب لە هەموو شاران
شکڵی نووسین و خوێندنەوەی قورئان
ئیشێکی باش بوو بۆ دینی ئیسلام
بۆیە فەرمووبووی حەیدەری سەمسام
ئەگەر من ئەبووم خەلیفە و ئیمام
زوو ئەم تەرتیبەم ئەکرد بۆ کەلام