بابەتی٩٥
واقیعاتی ساڵی سی
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
1004 مشاهده
لە ساڵی سیدا سەعیدی بن عاس
بۆ «طبرستانعربی» ڕۆیی بە ئیخلاس
بە سوپای چالاک حەمڵەی بردەوە
لەبەر نەقزی عەهد فەتحی کردەوە
هەر لەم ساڵا بوو کە «عبدالرّحمانعربی»
غەزای «باب»ی کرد بۆ نەشری ئیمان
لەم حەربەدا بوو حوزەیفەی ئەسرار
«صاحب السّرّعربی»ی ڕەسوولی نازدار
خیلافێکی دی لە ناوی یاران
لە قیرائەتی بەعزێ جێی قورئان
بۆلای خەلیفە کە گەڕایەوە
ئەو ئیختیلافەی بۆ گێڕایەوە
تێی گەیاند ئەگەر خیلاف بمێنێ
پایەی شکۆهی ئیسلام ئەشکێنێ
ئینجا عوسمانیش زوو بە ئیهتیمام
بۆ موحافەزەی قورئانی ئیسلام
داینا لیجنەیێ عولەمای عالی
بە ڕیاسەتی حەزرەتی عەلی
بە نووسینەوەی کەتەبەی ئەمین
حەوت نوسخەی نووسی قورئانی موبین
بە یەک سوورەت و بە یەک قەرائەت
سوورەت بە سوورەت، ئایەت بە ئایەت
ڕەوانەی کردن تەرەف بە تەرەف
تا وەری بگرن خەلەف لە سەلەف
«يَمَنعربی» و «بَحرَينعربی»، «بَصرهعربی» و «كوفهعربی» و «شامعربی»
«مكّهعربی» لای خۆیشی مەسحەفی ئیمام
بوو بە یەک تەرتیب لە هەموو شاران
شکڵی نووسین و خوێندنەوەی قورئان
ئیشێکی باش بوو بۆ دینی ئیسلام
بۆیە فەرمووبووی حەیدەری سەمسام
ئەگەر من ئەبووم خەلیفە و ئیمام
زوو ئەم تەرتیبەم ئەکرد بۆ کەلام