بابەتی٨٥

واقیعاتی ساڵی نۆزدەی هیجری لە غەیری میسرا
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  921 مشاهده
لە ساڵی نۆزدە گەیی بە عومەر
شکایەتنامە لە سەعدی سەروەر
هەرچەند ڕازی بوو لە خولقی چاکی
عەزلی کرد لەسەر شکاتی شاکی
کردی بە والی «عبداللّهعربی»ی عەتبان
بۆ خاکی بەسرە بە عەدل و ئیحسان
ئینجا ڕێکی خست «عبداللّهعربی»ی سەروەر
سوپای «نەهاوەند» بە ئەمری عومەر
ئامیری سوپا نوعمانی ناو بوو
ئیدارەی حەربی گەلێ تەواو بوو
لەم سوپادا بوو حوزەیفەی یەمان
ساحێبی سیڕڕی ڕەهبەری زەمان
لەپاش ئەم حەربە داگیران یەکسەر
خاکی «صميرهعربی» و موڵکی «دینەوەر»
شاری «ماهاناعلام» و شاری «هەمەدان»
فاتیح نەعیم بوو، شەقیقی نوعمان