بابەتی٨٤

واقیعاتی ساڵی هەژدەهەمی هیجری
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  1017 مشاهده
لە هەژدەدا هات تاعوونی «عَمواسعربی»
گەلێکی فەوتان لە کوبباری ناس
ڕێکەوت لەبۆ شام حەزرەتی عومەر
لە بیمی شەڕی ڕۆمی بەد سەمەر
پاش ئیستیشارە لە ڕێ گەڕاوە
خالیدی لەگەڵ خۆیا هێناوە
لەپاش ڕزگار بوون لە تاعوونی عام
کەوتە ڕێ عومەر بۆ دیمەشقی شام
لە شاری شاما بیلالی ئەنوەر
جارێ بانگی دا بە ئەمری عومەر
بە یادی حەزرەت یاران هاتنە جۆش
دڵیان هاتە کوڵ بە وێنەی حەوجۆش
فرمێسکیان ئەڕشت بە وێنەی باران
کە بە خوڕڕەم بێ کاتی بەهاران
بەڵێ بە باس و «تذكارعربی»ی یاران
چاوی موشتاقان ئەڕژێنێ باران
چەن خۆشە کە یار بۆ یاری گیانی
سینەی ببرژێ وەکوو بوریانی
بە جۆشی سینە و بە فرمێسکی چاو
ئیسراحەت بدا بە دڵ و هەناو
هەر لەم ساڵەدا عەمری کوڕی عاس
ڕۆیی لەبۆ میسر بە شەوکەت و باس
بە وەختێکی کەم قائیدی ڕەئیس
شاری «فرماعربی»ی گرت، هەم شاری «بليسعربی»
بە چواردە مانگ قووەی بەهییە
فەتحی کرد شاری «اسكندريّهعربی»
عەمری خاوەن دڵ «مصرعربی»ی قەدیمی
کرد بە قەرارگای سوپای عەزیمی
لەوێ بینای کرد مزگەوتێ بە ئەمر
ناوی مەشهوورە بە جامیعی عەمر
لە هەژدەوە بوو تا بیست و یەکەم
موددەی ئەم فەتحە بەبێ زیاد و کەم