بابەتی٨٥
واقیعاتی ساڵی نۆزدەی هیجری لە غەیری میسرا
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
887 بینین
لە ساڵی نۆزدە گەیی بە عومەر
شکایەتنامە لە سەعدی سەروەر
هەرچەند ڕازی بوو لە خولقی چاکی
عەزلی کرد لەسەر شکاتی شاکی
کردی بە والی «عبداللّهعەرەبی»ی عەتبان
بۆ خاکی بەسرە بە عەدل و ئیحسان
ئینجا ڕێکی خست «عبداللّهعەرەبی»ی سەروەر
سوپای «نەهاوەند» بە ئەمری عومەر
ئامیری سوپا نوعمانی ناو بوو
ئیدارەی حەربی گەلێ تەواو بوو
لەم سوپادا بوو حوزەیفەی یەمان
ساحێبی سیڕڕی ڕەهبەری زەمان
لەپاش ئەم حەربە داگیران یەکسەر
خاکی «صميرهعەرەبی» و موڵکی «دینەوەر»
شاری «ماهانناوی تایبەت» و شاری «هەمەدان»
فاتیح نەعیم بوو، شەقیقی نوعمان