بابەتی٥٢

باسی حەرەمانی بە ئیحتیرامی
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 3 دقیقه  824 مشاهده
با بکەین باسی حەرەمەکانی
ساحێبی قەدر و حورمەت و شانی
تا «خەدیجە» ما حەزرەتی خۆشخوو
تەنها خەدیجە عائیلەی ئەو بوو
لەپاش وەفاتی خەدیجەی عولیا
ئەگەرچی عومری گەییبووە پەنجا
چەن ژنی هێنا شای عالی هیممەت
لەبەر تەقازای ئیدارە و حیکمەت
وەکوو زوو وتمان خەدیجەی کوبرا
لە شاری مەککە نیکاحی کرا
هەر لە مەککەدا دە ساڵ پاش بیعسەت
لە شەست و پێنجا ڕۆیی بۆ جەننەت
پاش ئەو بە سێ ڕۆژ «سەودە»ی موحتەرەم
بوو بە مەنکووحەی ڕەسوولی ئەکرەم
لە پەنجا و چواری هیجری بێ جیدال
لە مەدینەدا لە مانگی شەووال
موتەوەففا بوو بە پایەی ڕەفیع
چوو بۆ مەقبەرەی «جنّه البقيععربی»
«عايشەاعلام» لە ساڵی دەهەمی بیعسەت
لە مەککە بوو بە مەنکووحەی حەزرەت
شەووالی ساڵی ئەووەڵی هیجرەت
لە مەدینەدا گەیی بە حەزرەت
هەرچەن لەو کاتا عومری نۆ ساڵ بوو
ئەمما ساحێبی عەقڵ و کەماڵ بوو
دانای ئەحکامی سوننەت و کیتاب
«مَرْوِێ عَنْهاعربی»ی عولەمای ئەسحاب
لە مەدینەدا ساڵی پەنجا و هەشت
عومری شەست و شەش ڕۆیی بۆ بە هەشت
سەییدە «حەفسە» ساڵی سێی هیجرەت
بوو بە مەنکووحەی شەریفەی حەزرەت
ساڵی چل و پێنج عومریشی لە شەست
لە مەدینەدا ڕۆیی بۆ بەهەشت
کچی خەدیجە «زەینەب»ەی عەزرا
ساڵی سێی هیجری نیکاحی کرا
پاش موددەی سێ مانگ موتەوەففا بوو
ناییلی قەبری ساحێب سەفا بوو
«امّ سلمهعربی» لە ساڵی چوار
بوو بە حەرەمی سەییدی سەردار
ساڵی پەنجا و نۆ، عومری هەشتا و چوار
خاکی بەقیعی پڕ کرد لە ئەنوار
«زەینەب»ەی دووهەم بە ئیمان و دین
ساحێبی عەقڵ و شەرەف و تەمکین
لە ساڵی پێنجی تاریخی هیجرەت
بوو بە مەنکووحەی شەریفەی حەزرەت
عومری پەنجا و سێ لە بیستی هیجری
«جنّه البقيععربی» بوو بە جێی قەبری
هەر لە پێنجا بوو کە «جووەیرییە»
بوو بە مەنکووحەی «خير البريّعربیە»
ساڵی پەنجا و پێنج عومری شەست و پەنج
دەرچوو لە دونیای پڕ مەلال و ڕەنج
لە ساڵی شەشدا «امّ حبيبهعربی»
بوو بە مەنکووحەی ئەو شا نەجیبە
لە مەدینەدا ساڵی چل و چوار
ڕۆیشتە بەقیع مەقبەرەی ئەبرار
لە ساڵی حەوتا سەروەری عالی
هێنای «مەیموونە»ی نەسەب هیلالی
ساڵی پەنجا و یەک لە خاکی سەرەف
مرد و مەدفوون بوو بە قەدر و شەرەف
هەر لەم ساڵەدا سەییدە «سەفیە»
بوو بە مەنکووحەی «خير البريّهعربی»
لە ساڵی پەنجا مانگی ڕەمەزان
لە مەدینەدا ڕۆیی بە ئیمان