بابەتی٥١

کەڕامەتی ئوممەتی، موعجیزەی ئەوە ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  1061 مشاهده
هەر کەڕامەتێ بۆ ئەهلی دینە
وەکوو موعجیزەی شای موڕسەلینە
پڕتەوی نووری ڕۆژی هودایە
لە سەفای سیمای «رسول اللّهعربی»یە
لە هەر وڵاتێ شوێنێ ڕۆشن بێ
ڕۆژ بۆ ئەو شەوقە ئەبێ زامن بێ
«والحاصل» نووری سەما و زەمینە
بۆیە «رحمةً للعامينعربی»ە
***
دەسا ئەی پەنای دین و دونیاکەم
تکا کارەکەی ڕۆژی جەزاکەم
تەبیبی ئەحواڵ، لوقمانی دەردم
مایەی ڕزگاری لە ئاهی سەردم
بە میهرەبانی لاکە بەم لاوە
خۆت بنوێنە پێم بە تەجەللاوە
بۆم ڕووناک بکە سەر لەوحەی «ضَميرعربی»
«إِنَّكَ أَنْتَ السِّراجُ الْمُنيرُعربی»
گەلێ دڵشادم کە ئوممەتی تۆم
هەر ئینتیزاری ڕووی هیممەتی تۆم