بابەتی٥١

کەڕامەتی ئوممەتی، موعجیزەی ئەوە ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  1013 بینین
هەر کەڕامەتێ بۆ ئەهلی دینە
وەکوو موعجیزەی شای موڕسەلینە
پڕتەوی نووری ڕۆژی هودایە
لە سەفای سیمای «رسول اللّهعەرەبی»یە
لە هەر وڵاتێ شوێنێ ڕۆشن بێ
ڕۆژ بۆ ئەو شەوقە ئەبێ زامن بێ
«والحاصل» نووری سەما و زەمینە
بۆیە «رحمةً للعامينعەرەبی»ە
***
دەسا ئەی پەنای دین و دونیاکەم
تکا کارەکەی ڕۆژی جەزاکەم
تەبیبی ئەحواڵ، لوقمانی دەردم
مایەی ڕزگاری لە ئاهی سەردم
بە میهرەبانی لاکە بەم لاوە
خۆت بنوێنە پێم بە تەجەللاوە
بۆم ڕووناک بکە سەر لەوحەی «ضَميرعەرەبی»
«إِنَّكَ أَنْتَ السِّراجُ الْمُنيرُعەرەبی»
گەلێ دڵشادم کە ئوممەتی تۆم
هەر ئینتیزاری ڕووی هیممەتی تۆم