بابەتی٤٤
بەیان کردنی چەن شتی غەیبی
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
832 مشاهده
بە ئیعلامی حەق چەن خەبەری دا
هەموو هاتنە جێ بە ئەمری خودا
دەرکەوت بە ڕاستی قسەی غەیبی ئەو
بۆ فەتحی موڵکی قەیسەر و خوسرەو
وەها سوراقە موژدەی پێ درا
وەری گرت تاج و ئەسبابی کەسڕا
ئەخباری فەرموو سەروەری زەمان
بە شەهید بوونی عومەر و عوسمان
هەم بە شەهیدی «ابو الحَسَنَينعربی»
بە سوڵحی حەسەن «بَينَ الفِئَتَينعربی»
هەمووی ناو بردن کوژراوانی بەدر
هاتە دی قسەی شاهی ساحێب قەدر
هەم خەبەری دا بە دایکی ئەنەس
ئەڕوا بۆ غەزای کوففاری ناکەس
لەسەر بەیانی ڕەسوولی مەقبووڵ
ڕۆیشت بۆ فەتحی شاری ئیستانبووڵ
هەر لەو سەفەرا لە وشتر داکەوت
مرد و مەرتەبەی شەهیدی دەس کەوت
ئیعلانی فەرموو مەرگی شای حەبەش
قەتڵی فەیرووزی ساحێب مەکر و غەش
گەلێ واقیعەی وەهای خستە دەر
هەموو نووسراون لە پەڕەی سیەر