بابەتی٣١
واقیعاتی ساڵی دووهەم
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
968 مشاهده
دووهەم ساڵ غەزای «بواطعربی»ی ئەسهەل
غەزای عەشیرە، هەم بەدری ئەووەڵ
پاش ئەوە تیپی عەبدوڵڵای ئەهلە
لە مانگی ڕەجەب بۆ «بطن النّخلةعربی»
ڕۆژوو واجب بوو لە مانگی شەعبان
گەڕا بە قیبلە «كعبة الرّحمانعربی»
حەثدە مانگ لەسەر هیجرەت تەمام بوو
هەر قودسی شەریف قیبلەی ئیسلام بوو
جا ڕۆژێ هەڵکەوت لە مانگی ڕەجەب
نوێژی نیوەڕۆی ئەکرد شای عەرەب
لە ناو مزگەوتی بەنی سەلەمە
لەپاش دوو ڕکات ئەو شای ئەکرەمە
قیبلەکەی گۆڕا بە «كعبة اللّهعربی»
بۆی هەڵچەرخاوە بە ئەمری خودا
ئەم مزگەوتەیە ئەی ڕووناکی عەین
ناو ئەبرێ بە «مسجِد القِبْلَتَينعربی»
لە ڕەمەزانا زەکاتی فیترە
غەزای گەورەی «بَدرعربی»، کە ساحێب قەدرە
عەجیب حەربێ بوو ئەم حەربی بەدرە
فیداکارانە و شێرانە و گەورە
فریشتەی بۆ هات لەسەر خاریقە
بۆ حەق و باتڵ بوو بە فاریقە
ئەسحاب سێسەد و لە هەژدە کەمتر
ئەوان هەزار و لە سەد زیاتر
چونکی موخلیس بوون سوپاهی یاران
غاڵب بوون لەسەر سوپای بەدکاران
حەفتایان کوژرا و حەفتایان بە دیل
گیران بە دەستی ئەسحابی جەلیل
سریەیی عومەیر بۆ «عصماعربی»ی بێقەدر
لەپاش ئەو غەزای «قرقرة الكَدرعربی»
سریەیی سالم بۆ سەر یەهوودی
ئەبووعەفەک ناو شەرووری عادی
عەقدی فاتیمە لە مانگی شەووال
بۆ عەلی حەیدەر شێری «ذي الجلالعربی»
غەزای «سويقعربی» و غەزای «قُنَيقاععربی»
سریەیی ئیبنو موسلیمەی نەفاع