بابەتی٣١

واقیعاتی ساڵی دووهەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  967 بینین
دووهەم ساڵ غەزای «بواطعەرەبی»ی ئەسهەل
غەزای عەشیرە، هەم بەدری ئەووەڵ
پاش ئەوە تیپی عەبدوڵڵای ئەهلە
لە مانگی ڕەجەب بۆ «بطن النّخلةعەرەبی»
ڕۆژوو واجب بوو لە مانگی شەعبان
گەڕا بە قیبلە «كعبة الرّحمانعەرەبی»
حەثدە مانگ لەسەر هیجرەت تەمام بوو
هەر قودسی شەریف قیبلەی ئیسلام بوو
جا ڕۆژێ هەڵکەوت لە مانگی ڕەجەب
نوێژی نیوەڕۆی ئەکرد شای عەرەب
لە ناو مزگەوتی بەنی سەلەمە
لەپاش دوو ڕکات ئەو شای ئەکرەمە
قیبلەکەی گۆڕا بە «كعبة اللّهعەرەبی»
بۆی هەڵچەرخاوە بە ئەمری خودا
ئەم مزگەوتەیە ئەی ڕووناکی عەین
ناو ئەبرێ بە «مسجِد القِبْلَتَينعەرەبی»
لە ڕەمەزانا زەکاتی فیترە
غەزای گەورەی «بَدرعەرەبی»، کە ساحێب قەدرە
عەجیب حەربێ بوو ئەم حەربی بەدرە
فیداکارانە و شێرانە و گەورە
فریشتەی بۆ هات لەسەر خاریقە
بۆ حەق و باتڵ بوو بە فاریقە
ئەسحاب سێسەد و لە هەژدە کەمتر
ئەوان هەزار و لە سەد زیاتر
چونکی موخلیس بوون سوپاهی یاران
غاڵب بوون لەسەر سوپای بەدکاران
حەفتایان کوژرا و حەفتایان بە دیل
گیران بە دەستی ئەسحابی جەلیل
سریەیی عومەیر بۆ «عصماعەرەبی»ی بێقەدر
لەپاش ئەو غەزای «قرقرة الكَدرعەرەبی»
سریەیی سالم بۆ سەر یەهوودی
ئەبووعەفەک ناو شەرووری عادی
عەقدی فاتیمە لە مانگی شەووال
بۆ عەلی حەیدەر شێری «ذي الجلالعەرەبی»
غەزای «سويقعەرەبی» و غەزای «قُنَيقاععەرەبی»
سریەیی ئیبنو موسلیمەی نەفاع