بابەتی٢٥

تەگبیر کردنی کافرەکان بۆ کوشتنی حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  702 مشاهده
کە ئاگادار بوون کوففاری بێدین
لە قەسد و فیکری ڕەسوولی ئەمین
لە «دار النّدوهعربی» کەوتنە تەگبیر
لەبۆ کوشتنی بە حیلە و تەزویر
وایان بڕیار دا لە هەموو هۆزێ
شمشێر هەڵگرێ گەنجێکی قۆزێ
گشتیان بیکوژن نەک بە یەک و دوو
تا هەموو عەرەب ببن بە عەدوو
لەسەر ئەم فیکرە زوو بە دەست و برد
جیبریلی ئەمین خەبەرداری کرد
حەزرەت ئەمری کرد عەلی لەو شەوا
بنوێ لە جێگەی نووستنی ئەوا
خۆیشی هاتە دەر کە گەییە دەرگا
گەلێکی بینی شەڕکەری ئاگا
لەویا هەڵیگرت مشتێ وردە خاک
بۆ مەنعی حیسسی کوففاری ناپاک
خوێندی بەسەریا ئەووەڵی یاسین
هەتاکوو گەیشت بە «لا يُبْصِرُونَعربی»
بەو مشتە خاکە ڕشتی لەسەریان
خودا مەنعی کرد حیسسی بەسەریان
پێیان نەزانی و خۆی دەرکرد «في الفَورعربی»
لەگەڵ ئەبووبەکر چوون بۆ غاری «ثَورعربی»
ئەم دەرچوونەیان ئازانە و سەریع
هاتە جێ غوڕڕەی ئەووەڵی ڕەبیع