بابەتی٢٥

تەگبیر کردنی کافرەکان بۆ کوشتنی حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  697 بینین
کە ئاگادار بوون کوففاری بێدین
لە قەسد و فیکری ڕەسوولی ئەمین
لە «دار النّدوهعەرەبی» کەوتنە تەگبیر
لەبۆ کوشتنی بە حیلە و تەزویر
وایان بڕیار دا لە هەموو هۆزێ
شمشێر هەڵگرێ گەنجێکی قۆزێ
گشتیان بیکوژن نەک بە یەک و دوو
تا هەموو عەرەب ببن بە عەدوو
لەسەر ئەم فیکرە زوو بە دەست و برد
جیبریلی ئەمین خەبەرداری کرد
حەزرەت ئەمری کرد عەلی لەو شەوا
بنوێ لە جێگەی نووستنی ئەوا
خۆیشی هاتە دەر کە گەییە دەرگا
گەلێکی بینی شەڕکەری ئاگا
لەویا هەڵیگرت مشتێ وردە خاک
بۆ مەنعی حیسسی کوففاری ناپاک
خوێندی بەسەریا ئەووەڵی یاسین
هەتاکوو گەیشت بە «لا يُبْصِرُونَعەرەبی»
بەو مشتە خاکە ڕشتی لەسەریان
خودا مەنعی کرد حیسسی بەسەریان
پێیان نەزانی و خۆی دەرکرد «في الفَورعەرەبی»
لەگەڵ ئەبووبەکر چوون بۆ غاری «ثَورعەرەبی»
ئەم دەرچوونەیان ئازانە و سەریع
هاتە جێ غوڕڕەی ئەووەڵی ڕەبیع