بابەتی٢٤

گرد بوونەوەی حەزرەت ﷺ لەگەڵ مەدینەیی لە ساڵی سێزدەهەما
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  909 بینین
لە ساڵی سیازدە هەفتا کەسیان هات
بۆ حەجی بەیت و ئەخزی بەرەکات
ئیمانیان هێنا ئەم جەمعە بە عام
بە شاهی عالەم «عليه السّلامعەرەبی»
لە زیممەیان گرت نوسرەتی حەزرەت
ڕجایان لێ کرد بۆ وەعدەی هیجرەت
جا فەرمانی دا ئەو شاهی دینە
یارانی بڕۆن لەبۆ مەدینە
لەهەموو لاوە ئەسحابی حەزرەت
لەبۆ مەدینە کەوتنە هیجرەت