بابەتی٢٦

تەعقیب کردنی کافرەکان بۆ حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  671 بینین
کاتێ حاڵی بوون کافری بەدحاڵ
کە ئەو سەروەرە دەرچووە لە ماڵ
گەڕان بە شارا لە خوار و لە ژوور
بە دەوری شارا، لە نزیک و دوور
هەتا ڕوویان کرد لە دەرگاکەی غار
لەو کاتا ترسا بووبەکری نازدار
لەویا پێی فەرموو شای ساحێب پەنا
«لا تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَناعەرەبی»
یانێ مەترسە، خوا لەگەڵمانە
حەرەسی خودا هاومەنزڵمانە
جا خودا ناردی بۆ ئەو سەروەرە
کۆترە باریکە و جۆڵاییکەرە
کۆتر بە هێلکە و هێلانەکەی خۆی
جۆڵایی کەرەیش بە هۆی تان و پۆی
پەردەیان لێدا بۆ چاوی کوففار
خەیاڵیان وێڵ بوو لە تەحقیقی غار
کافرەکان ڕۆیین، ئەمجارە سددیق
لەو غارا کەوتە گەڕان و تاقیق
لێی فڕە ئەدا بەرد و دڕک و دار
پڕی ئەکردۆ کونی مشک و مار
تەنها کونێ ما پێی خۆی نایە سەر
بۆ دەفعی زەرەر لە «خير البَشَرعەرەبی»
ئینجا حەزرەت نووست لای یاری گیانی
سەریشی دانا لە سەری ڕانی
لەم کاتەدا بوو ماری بە ئازار
دای لە پەنجەی پێی سددیقی نازدار
لە ئێشی ژاری ماری بێئامان
فرمێسکی چاوی ئەڕژایە دامان
یەک دوو قەترەی دای لەسەرگۆنای ئەو
سەروەری نازدار بێدار بوو لە خەو
پرسی ئەسبابی ئازاری سددیق
جا کە حاڵی بوو لە حاڵی ڕەفیق
دای لە پەنجەکەی تفی بە سەفا
خودا ئەو تفەی بۆ کردە شەفا
شەهدی لێوی دۆست ئەبێ بە تریاق
بۆ ماران گەستەی عاشقی موشتاق
عەلاوە ئاوی دەمی ئەو زاتە
هەوێنی چەشمەی ئاوی حەیاتە
ڕۆحی من فیدای سەییدی سەردار
هەم «ثانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُما فِي الْغارِعەرەبی»