بابەتی١٤

دەرچوونی یاران بۆ حەبەشستان
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  1047 مشاهده
جا بۆ دەفعی شەڕ لە گیانی یاران
هەم بۆ نەشری دین لە ڕووی دیاران
ئیجازەی فەرموو «نبيّ الرّحمةعربی»
یارانی بڕۆن بۆلای «اصحَمهعربی»
جا هیجرەتیان کرد یارانی بێغەش
بۆلای ئەسحەمە نەجاشی حەبەش
ئەویش بە مەردی و شیرین ڕەفتاری
موقیمی کردن بێ دڵ ئازاری
کۆمەکی کردن بە بەرزی هیممەت
بە ماڵ و سەروەت، بە جاهـ و حورمەت
کە تێ گەیشتن کوففار لە خۆیان
هیجرەتی ئەسحاب زیان بوو بۆیان
لایێ شۆرەتە بۆ دینی ئیسلام
بە تێکۆشینی ئەسحابی کیڕام
لەلایێ حەبەش ئەکەن بە ڕەفیق
ئەگەر فرسەتیان پێ بدا تەوفیق
لایێ خۆش ئەکەن جێگە و مەئوایان
بۆ موسوڵمانێ بڕوا بۆلایان
چونکی خۆ ئەگەرن بە ماڵ و سەروەت
مەیدانیان هەیە لەبۆ کەسابەت
زوو بە پەلە پەل کوففاری ناشی
قاسیدیان ڕێخست بۆلای نەجاشی
لەگەڵ دیاری نایاب و جوان
بەڵکوو ئەو شایە گوێبگرێ لەوان
کۆچ کردووەکان بنێرێتەوە
هەرکەسیش ئەڕوا بیگێڕێتەوە
ئەمما نەجاشی بە نامووس و عەرز
ئەسحابی پاراست بە ئەخلاقی بەرز
وەفدی حیجازی تەواو تێگەیان
ئێمە قەومێکین ئەشراف و ئەعیان
دایم حازرین بۆ پەنای زەعیف
جا نەخوازەڵا لە قەومی شەریف
ئەم ئەسحابانە گشت بە ئەخلاقن
بە دین و ئایین، بەرزی ئافاقن
هەموو بە شەعبی خۆمیان ئەزانم
ئەیان پارێزم تا ماوە گیانم
هەر کەسێکی کەیش کە بێ بۆ حەبەش
وەرئەگرێ بۆ خۆی لە کۆمەکی، بەش
جا وەفدی کوففار بە دڵ شکاوی
هاتنەوە مەککە زۆر بە داماوی
هەر لەم لایشەوە دوو هۆزی غالیب
بەنی هاشم و بەنی موتتەلیب
یەک کەوتن لەبۆ کۆمەکی حەزرەت
کەوتنە ئیزهاری نامووس و غیرەت
بۆیە هەر ئەوان مەحسووبن بە ئال
هەر بۆ ئەوانە مایە و پایەی عال