بابەتی٢

دوو کەلیمەی شەهادەت
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  1582 مشاهده
فەسڵی ئەووەڵمان باسی شەهادەت
کە بناغەیە لەبۆ سەعادەت
شەهادەت وایە ئینسانی هۆشیار
بە دڵ بزانێ و جا بکا ئیقرار
بڵێ «أَشْهَدُعربی» ئەزانم بە دڵ
بە زمان ئەڵێم بە وێنەی بوڵبوڵ
«أَنْ لا إِلهَعربی» خودایێ بۆ خەلق
نییە «إِلاَّ اللّهعربی» مەگەر زاتی حەق
یانێ ئەو زاتە ناوی «ئەڵڵا»یە
هەرچی سیفەتی چاک بێ، لەوایە
پاکە لە هەرچی عەیب و نوقسانە
پەنهان و دیاری لای ئەو یەکسانە
«وَ أَشْەَدُ» هەم ئەزانم تەحقیق
بە زمان ئەڵێم بە نەهجی تەسدیق
«أَنَّ مُحَمَّداعربی» بەڕاستی و یەقین
ئەو موحەممەدە کە پاکە و ئەمین
«رَسُولُ اللّهعربی»یە ئەو پێغەمبەرە
بۆ جینن و بەشەر بە حەق ڕەهبەرە
پەیغامی خودای لەبۆ هێناون
ڕێگای نەجاتی پێ نیشان داون
بۆ ئیعتیقاد و باوەڕی بەکار
لەبۆ کردەوەی شەرعی و سەمەردار
هاتووە بە ڕەحمەت بۆ هەموو عالەم
بۆ پێغەمبەران بووە بە خاتەم