بابەتی٢

دوو کەلیمەی شەهادەت
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  1580 بینین
فەسڵی ئەووەڵمان باسی شەهادەت
کە بناغەیە لەبۆ سەعادەت
شەهادەت وایە ئینسانی هۆشیار
بە دڵ بزانێ و جا بکا ئیقرار
بڵێ «أَشْهَدُعەرەبی» ئەزانم بە دڵ
بە زمان ئەڵێم بە وێنەی بوڵبوڵ
«أَنْ لا إِلهَعەرەبی» خودایێ بۆ خەلق
نییە «إِلاَّ اللّهعەرەبی» مەگەر زاتی حەق
یانێ ئەو زاتە ناوی «ئەڵڵا»یە
هەرچی سیفەتی چاک بێ، لەوایە
پاکە لە هەرچی عەیب و نوقسانە
پەنهان و دیاری لای ئەو یەکسانە
«وَ أَشْەَدُ» هەم ئەزانم تەحقیق
بە زمان ئەڵێم بە نەهجی تەسدیق
«أَنَّ مُحَمَّداعەرەبی» بەڕاستی و یەقین
ئەو موحەممەدە کە پاکە و ئەمین
«رَسُولُ اللّهعەرەبی»یە ئەو پێغەمبەرە
بۆ جینن و بەشەر بە حەق ڕەهبەرە
پەیغامی خودای لەبۆ هێناون
ڕێگای نەجاتی پێ نیشان داون
بۆ ئیعتیقاد و باوەڕی بەکار
لەبۆ کردەوەی شەرعی و سەمەردار
هاتووە بە ڕەحمەت بۆ هەموو عالەم
بۆ پێغەمبەران بووە بە خاتەم