لە چاوی ڕوودبارم نووری دیتن وەقتە تاری بێ
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
1945 مشاهده
لە چاوی ڕوودبارم نووری دیتن وەقتە تاری بێ
ئەمیش با ماجەرای هیجرانی نووری ڕوودباری بێ
چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج!
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماری بێ!
بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی صبغة اللّەعربیبێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی یداللّەعربی دەستیاری بێ!
فویووزاتی سەفااعلام و مەروەاعلام هەروەک ناودان دەم دەم
لە یەنبووعی دڵی پڕ زەمزەمەی میزابی جاری بێ!
ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، جانی جانان بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەت گوزین، ڕۆحی عەزیزان یاری غاری بێ!
شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبی
مەساعی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باری بێ!
نیشانەی صبغة اللّهعربیی لەسەر ئیسم و موسەممایە
بە بێ نەیرەنگی ئەو ڕەنگە کە ڕەنگی ئیفتیخاری بێ
بە کوێری دوور لە (نووری) مایەوە نالیتخلص لەمێ، یاڕەب!
فویووزی تۆزی ڕێگەی کوحلی چاوی ئەشکباری بێ!