لە چاوی ڕوودبارم نووری دیتن وەقتە تاری بێ
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
1943 بینین
لە چاوی ڕوودبارم نووری دیتن وەقتە تاری بێ
ئەمیش با ماجەرای هیجرانی نووری ڕوودباری بێ
چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج!
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماری بێ!
بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی صبغة اللّەعەرەبیبێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی یداللّەعەرەبی دەستیاری بێ!
فویووزاتی سەفاناوی تایبەت و مەروەناوی تایبەت هەروەک ناودان دەم دەم
لە یەنبووعی دڵی پڕ زەمزەمەی میزابی جاری بێ!
ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، جانی جانان بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەت گوزین، ڕۆحی عەزیزان یاری غاری بێ!
شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبی
مەساعی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باری بێ!
نیشانەی صبغة اللّهعەرەبیی لەسەر ئیسم و موسەممایە
بە بێ نەیرەنگی ئەو ڕەنگە کە ڕەنگی ئیفتیخاری بێ
بە کوێری دوور لە (نووری) مایەوە نالیناسناوی ئەدەبی لەمێ، یاڕەب!
فویووزی تۆزی ڕێگەی کوحلی چاوی ئەشکباری بێ!