ئەی خەستەیی چاوت هەموو ئاهوویی تەتاری
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
1472 بینین
ئەی خەستەیی چاوت هەموو ئاهوویی تەتاری!
وەی بەستەیی زوڵفت هەموو شێرانی شکاری!
خەندەت بووەتە باعیسی گریانی دەمادەم
بەرقە سەبەبی بارشی بارانی بەهاری
سەهمی نیگەهت خستمی، هەستامەوە ڕاکەم
ئەگریجە و زوڵفت بە جەفا هاتنە یاری
وای فەرموو کە ماچت نەدەمێ ڕووڕەشی تۆ بم
ئەم ساڵە بەجێدێ ئەسەری وەعدەیی پاری
مەغشووشی زەڕە، عاجزی زیو، دەرهەمی دیرهەم
بۆچ تێکچووە سۆفی کەرەبۆز بۆ غەمی باری؟!
هەر یارێ کە ماڵان گەڕ و بێگانەیە نالیناسناوی ئەدەبی
کەندوومە ددانی تەمەعی بۆس و کەناری