شاهێنی دوو چاوت کە نیگا و مەیلی بە دانگە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1749 بینین
شاهێنی دوو چاوت کە نیگا و مەیلی بە دانگە
کێشانی بە قوللابی دلاوێزی بژانگە
سۆفی و سەر و مێزەر، من و زوڵف و سەر و دەسماڵ
من کوشتەیی لاجانگم و، ئەو کوشتەیی جانگە
فەرمووتە کە بانگم کە، شەوێ، دێمە کەنارت
قوربان! وەرە شەو ڕۆیی، ئەوا وەعدەیی بانگە
بنوێنە برۆ، یەعنی هیلالی سەری ماهت
چون وەعدەیی ماچی سەری کوڵمت سەری مانگە
نالیناسناوی ئەدەبی مەکە، تووڕا بو، لەبەر جەبهەیی گرژت
نایێتە ئەلات، عیجزی لەبەر دووکەڵی قانگە