ئەی ئەو کەسەی کە کەس نییە وێنەی لە کائنات

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 2 دقیقه  639 مشاهده
ئەی ئەو کەسەی کە کەس نییە وێنەی لە کائنات
ئەم عەبدی ڕوو ڕەشت لە زەلیلی بدە نەجات
هیوام بە ڕەحمی واسیعی زاتی کەریمتە
عەفوم بکەی لە جورم و موزیلات و سەییئات
خۆت جێی ئومێدی بەندەیی داماوی بێ کەسی
خۆتی موعینی عەبدی پەرێشانی ڕووسیات
خۆت کاشفی هەمومی هەموو موئمنانی خۆ
خۆت فاتیحی وەحیدی لەبۆ گشتی موشکیلات
خۆتی خوایی واحد و بۆ تۆ نییە خوا
باڵا دەست مەحاڵە وجوودی لە ماسیوات
قاپیت بوڵندە جێگە پەنای خاس و عامە وا
بەندەیش بەهۆی کەرەمتەوە خۆم خستە ساو پەنات
بە ئەشقی ئەوەی کە ناوی بەرامبەر بە ناوتە
مەحبووبی خۆتە خاوەنی ئایاتی موعجیزات
بەشقی ئەوەی کە سەییدی کەونەینە فەخری کول
خەتمی پەیەمبەرانە خاوەنی ئایاتی موعجیزات
بە ئەشقی ئەوەی کە ئەشرەفی ئەولادی ئادەمە
شاهی عوموومە ئەفزەلی مەجمووعی مومکینات
شیرین سواری لەیلەیی أسرا بِعَبدِهعربی
نوُرُ الهُدىٰعربییی زوڵمەتی عوسیان و سەییئات
ساحیبی شان و شەوکەتە پایەی بوڵندی ئەو
ڕۆژی جەزا لە بەینی هەموو جەمعی ئەنبیات
خۆی ئەوەڵین شەفیعە لەبۆ عەفوی عاسییان
هەر ئەو قسەی ڕەواجە لە دیوانی کیبریات
ئەو زاتە کێیە؟ تاجی سەری ئەنبیایە گشت
ئەو زاتە کێیە؟ سەروەری ئەحباب و ئەسفیات
یەعنی ئەمین و مەحرەمی ئەسراری زاتی خۆت
هادي السبلعربی محەممەدی موختاری موستەفات
بمبخشە ڕەببی سەد کە گونەهبار و ڕووڕەشم
مەحکوومی نەفسی زاڵم و مەحجووبی بارەگات
پشتم چەمیوە، شان و ملم تێک شکاوە گشت
بارم گرانە چونکە بە ئەنواعی مووبیقات
هەر عەفوی تۆیە دەردی گوناکار ئەکا دەوا
هەر زاتی خۆتە بەندە بە ڕەحمت ئەکا خەڵات
شاهۆی گوناهی بەندە بەرامبەر بە عەفوی تۆ
پووشێکی زۆر زەعیفە بەرامبەر بە بای فەنات