غەیری قاپیت کوێم هەیە تاکوو پەناهی بۆ بەرم
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
801 مشاهده
غەیری قاپیت کوێم هەیە تاکوو پەناهی بۆ بەرم
غەیری زاتی ئەقدەست کێیە کە سوجدەی بۆ بەرم
عەبدی خۆتم، ئافەریدەی زاتی خۆتم، هەرچی هەم
سەد کە عاسی و ڕوو سیا بم یاکوو ڕەش بێ دەفتەرم
دەستی خۆم بۆ کێ درێژ کەم دەوڵەمەندتر بێ لە تۆ
ئەی کەریمی کارسازم! پادشاهی مەحشەرم!
تۆ ئومێدی بێ ئومێدانی لە دونیا و ئاخیرەت
بەندە خۆ موئمین بە خۆتم ئوممەتی پێغەمبەرم
بەحری ڕەحمەت بێ پەی و ئیحسان و جوودت بێ حیساب
سا کەرەم فەرموو کە بەندەیش حیسسەیەکیان لێ بەرم
خاوەنی خەزنەی زەمین و ئاسمانان بێ کە تۆ
کەی ڕەوایە بەندە زاڵم پێ بنێتە سەر سەرم
تۆ کەریمی، تۆ ڕەحیمی، خاوەنی فەزلی عەزیم
چاوەڕوانی ڕەحمەتی خۆتم خۆت ئەزانی بێ دەردم
رَبَّنا أغفِر لي ذُنوبي و أغنني عمن سواكعربی
و أقضي حاجاتي سَريعاًعربی ئەی ئیلاهی ئەکبەرم
ڕوی ئومێدم کردە قاپی ڕەحمەتی تۆ ئەی کەریم
چاوەڕێی تەتبیقی نەسسی ئایەتی لا تَنهرعربیم
خۆت کە فەرمووت أستجيبعربی لام وایە ڕەد ناکەی دوعام
با بەقەد شاهۆاعلام گوناهم بێ من وەهایە باوەڕم