غەیری قاپیت کوێم هەیە تاکوو پەناهی بۆ بەرم
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
770 بینین
غەیری قاپیت کوێم هەیە تاکوو پەناهی بۆ بەرم
غەیری زاتی ئەقدەست کێیە کە سوجدەی بۆ بەرم
عەبدی خۆتم، ئافەریدەی زاتی خۆتم، هەرچی هەم
سەد کە عاسی و ڕوو سیا بم یاکوو ڕەش بێ دەفتەرم
دەستی خۆم بۆ کێ درێژ کەم دەوڵەمەندتر بێ لە تۆ
ئەی کەریمی کارسازم! پادشاهی مەحشەرم!
تۆ ئومێدی بێ ئومێدانی لە دونیا و ئاخیرەت
بەندە خۆ موئمین بە خۆتم ئوممەتی پێغەمبەرم
بەحری ڕەحمەت بێ پەی و ئیحسان و جوودت بێ حیساب
سا کەرەم فەرموو کە بەندەیش حیسسەیەکیان لێ بەرم
خاوەنی خەزنەی زەمین و ئاسمانان بێ کە تۆ
کەی ڕەوایە بەندە زاڵم پێ بنێتە سەر سەرم
تۆ کەریمی، تۆ ڕەحیمی، خاوەنی فەزلی عەزیم
چاوەڕوانی ڕەحمەتی خۆتم خۆت ئەزانی بێ دەردم
رَبَّنا أغفِر لي ذُنوبي و أغنني عمن سواكعەرەبی
و أقضي حاجاتي سَريعاًعەرەبی ئەی ئیلاهی ئەکبەرم
ڕوی ئومێدم کردە قاپی ڕەحمەتی تۆ ئەی کەریم
چاوەڕێی تەتبیقی نەسسی ئایەتی لا تَنهرعەرەبیم
خۆت کە فەرمووت أستجيبعەرەبی لام وایە ڕەد ناکەی دوعام
با بەقەد شاهۆناوی تایبەت گوناهم بێ من وەهایە باوەڕم