ڕۆحم لەبۆ نزارەیی ڕووی یاری لێو بەخاڵ
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
1388 بینین
ڕۆحم لەبۆ نزارەیی ڕووی یاری لێو بە خاڵ
دەر چوو لە تەن بەتوندی وەکوو تەیری تیژ باڵ
نێشی فیراقی شۆخی سەمەن ساقی سیم تەن
ئێشێکی وای گەیاندە دڵم کەوتە ناڵەناڵ
ڕەگ ڕەگ، ڕەگی وجوودم عەزیزم بە عەشقی تۆ
ئاو دابوو گیانەکەم بە خوداوەندی ذوالجَلالعەرەبی
ئێستا کە دوور لە تۆ بە دوو چاوی خوماری تۆ
شادیم عومومی شیوەنە، عەیشم هەموو بەتاڵ
کەی بێ کە تالیعم مەدەدێ کا بەبێ ڕەقیب
ڕۆژێ ببێ کە بەندە لەگەڵتا بکەم ویساڵ
تاکوو بە کامی دڵ لە ویساڵت لەزەت بەرم
بمژم دوو لەعلی لێوت و بگووشم دوو پرتەقاڵ