کلیلی قوفڵی قاپی موشکیلاتم

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  345 بینین
کلیلی قوفڵی قاپی موشکیلاتم
فەرەح بەخشی دڵی مەحزوون و ماتم
نەسیمی سوبحی نەورۆزی ئومێدم
گوڵم تۆی چاوەکەی ئاوی حەیاتم
هیلالی ڕۆژی جەژنی بێ ئومێدان
هەسێرەی ڕوونی ئیقباڵی وڵاتم
ئەزانێ خۆ ئەمن سەودازەدەی تۆم
ئەسیری میهر و مەربووتی وەفاتم
هەواخواهی هەواخواهانی خۆتم
بە گیان و دڵ هەمیشە گیان فیداتم
لە دڵما خەم لەسەر خەم کۆمەڵی بەست
نەماوە تاقەتی سەبر و سوباتم
بە حاڵم گەر بزانیت چەند پەشێوم
بەبێ پەروا ئەکۆشی بۆ نەجاتم
ئەگەر ڕەحمێ نەفەرمووی تۆ بە شاهۆناسناوی ئەدەبی
بە ناچاری ئەکەم تەرکی وڵاتم