سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو

لە جەنگی جیهانی دووەمدا
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  973 مشاهده
سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو
نیشانەی وایە بونیادی گەلی میحوەر لە ڕووخانە
بەد و بەدکردەوە و بەد وێژ و خوێن ڕێژ و شەڕ ئەنگێزن
ژیانی ئەم گرووهە بۆ بەشەر ئیسباتە نە ژیانە
کە بوڵفار سەر دڵی کوترا بە یولغار دەرپەڕی ڕۆیی
ئیتر ئەمجارە نۆرەی کەوتنی ڕۆمان و یۆنانە
قەڵای هیتلەراعلام لەمەولا زەحمەتە خۆی ڕاگرێ هەرگیز
لەبەر نیروویی -----متن نامشخص کە حامیی حەققی ئینسانە
کەلی تێکەوت، شەق و پەق یەک بەشوێن یەکدا هەمووی ڕووخا
بینای زوڵم و زەلالەت ئاخری بێ شوبهە ڕووخانە
بەڵێ محوەر ئەگەر کلکی بڕا مەحوە بە یەکجاری
کە وا ئەمڕۆ بەشی هەر شیوەن و ڕۆ ڕۆ و گریانە
ئەوەی هاو سوێندی هیتلەراعلام بوو لە بەڵتیکاعلام و ئورووپااعلامدا
بەڕاستی گشتی سەرسامە و لە کردەی خۆی پەشیمانە