سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو
لە جەنگی جیهانی دووەمدا
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
1005 بینین
سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو
نیشانەی وایە بونیادی گەلی میحوەر لە ڕووخانە
بەد و بەدکردەوە و بەد وێژ و خوێن ڕێژ و شەڕ ئەنگێزن
ژیانی ئەم گرووهە بۆ بەشەر ئیسباتە نە ژیانە
کە بوڵفار سەر دڵی کوترا بە یولغار دەرپەڕی ڕۆیی
ئیتر ئەمجارە نۆرەی کەوتنی ڕۆمان و یۆنانە
قەڵای هیتلەرناوی تایبەت لەمەولا زەحمەتە خۆی ڕاگرێ هەرگیز
لەبەر نیروویی -----دەقی نائاشکرا کە حامیی حەققی ئینسانە
کەلی تێکەوت، شەق و پەق یەک بەشوێن یەکدا هەمووی ڕووخا
بینای زوڵم و زەلالەت ئاخری بێ شوبهە ڕووخانە
بەڵێ محوەر ئەگەر کلکی بڕا مەحوە بە یەکجاری
کە وا ئەمڕۆ بەشی هەر شیوەن و ڕۆ ڕۆ و گریانە
ئەوەی هاو سوێندی هیتلەرناوی تایبەت بوو لە بەڵتیکناوی تایبەت و ئورووپاناوی تایبەتدا
بەڕاستی گشتی سەرسامە و لە کردەی خۆی پەشیمانە